ناوهڕۆك
کوردسات
(بە لاتینی: Kurdsat) کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی کوردییە کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە شاری سلێمانی وەشانی بەرنامەکانی دەستپێکردووە. کوردسات بە ھەموو شێوەزارەکانی زمانی کوردی و ھەروەھا بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و تورکی بەرنامە و ھەواڵی ھەیە. لۆگۆی کوردسات گوڵێکی نێرگزە. بەرنامەی بەرنامە یەکێک لە بەرنامە بەناوبانگەکانی کوردساتە.
بەرهەمە دیارەكان
وەھەروەھا بەھاوکاری کۆمپانیای خاوی فیلم چەندەھا درامایان دۆبلاژکردووە بۆ سەر زمانی کوردی لەوانە:
- چەنگیزخان
- دۆنگی
- یی سان
- ناپلیۆن
- چەکداری جۆسنۆن
- ھەڵاتوەکەی جۆسۆن
- چارەنوس
- شەھرزاد
- ئاوازی ژیان
کە بەھۆی ئەم درامایانە کوردستات لە ساڵی ٢٠١١دا زۆرترین بینەری درامایی ھەبوو بەپێی سەرژمێرییەکانی ڕێکخراوەکان و دەزگاکان، وە لە پڕۆگرامی مناڵانیش کوردسات خزمەتێکی گەورە بەم چینە کردووە چەندەھا کلیپ و بەرنامەی بۆ بەرھەمھێناون.
سەرچاوەکان
1530 بینین